كۆنووسی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی گازاندەكان

كۆنووسی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی گازاندەكان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین

ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: یەك شه‌ممه 16/7/2017.      

كات: 10ی سەرلەبەیانی                 

شوێن: بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی/ سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێز (د. نبیل عادل فخری) بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى ئامادەبووانی كرد، ‌ پاشان ده‌ستخۆشى لە ئەندامانی تیمی دڵنیایی جۆریی لە سەرۆكایەتی زانكۆ، هەریەك لە بەڕێزان (د.حیدر عبدالله حداد)، (د.هجران )، (م.هەردەوان مەحمود)، (م.توانا)، (م.كانیاو) كرد. بەرامبەر ئەو هەوڵ و كۆششەی داویانە لە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی داتاكانی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و هيواى بەردەوامی و سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

یەكەم: بە مەبەستی بەشداریكردنی زۆرترین ژمارە لە مامۆستایانی زانكۆمان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و هەژماركردنی خاڵ بۆیان، بڕیاردرا ماوەی گازاندە تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 20/7/2017 درێژ بكرێتەوە.

دووەم: سەبارەت بەو مامۆستایانەی كە تاوەكو ئێستا ئیمەیڵی فەرمییان نییە، بڕیاردرا بەدروستكردنی ئیمەیڵ بۆ هەموو ئەو مامۆستایانەی كە ئیمەیڵیان نییە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ئای تی زانكۆی سەڵاحەدین.

سێیەم: سەبارەت بەو مامۆستایانەی گازاندەیان كردووە  كە پرۆفایلی ئەكادیمیان دروست نەكردووە و داتاكانی پرۆسەی دڵنیایی جۆرییان پڕنەكردۆتەوە، بڕیاردرا دەرفەتێكی تریان پێبدرێ و لەلایەن تیمی دڵنیایی جۆریی زانكۆ پەیوەندییان پێوەبكرێت تاوەكو داتاكانیان داخڵ بكەن و تاوەكو خاڵەكانیان بۆ هەژمار بكرێت.

چوارەم: سەبارەت بەو مامۆستایانەی گازاندەیان لە پرۆسەی فیدباكی قوتابی هەیە، تیمی دڵنیایی جۆریی ڕسپێردرا بە سەردانیكردنی كۆلێژەكان بەپێی گازاندەو بەشەكان، بەمەبەستی ووردبینی كردن لە گازاندەی مامۆستایان لە پرۆسەی فیدباك.


ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوەبوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

3

د.هجران  صنعان جبار

زانست

hijran.jabbar@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

م.ی. كانياو اسماعيل محمود

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

6

م.ی.توانا محمد علی

كشتوكاڵ

twana.ali@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات، لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا. 

م. هەردەوان محمود كاكەشێخ

       بڕیاردەری لێژنە       

             پ.د.نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *